be who you needed when you were younger

زۆرێک لە ئێمە کە پۆلی دوانزە تەواو دەکەین کەس نییە دەستمان بگرێت و یارمەتی دەرمان بێت
هیوادارین ئەم وێبسایتە یارمەتی دەرێکی بچووکتان بێت، کلیک بکە بۆ بینینی نمرەکان

سیستەمەکان

سیستەمی زانکۆڵاین چییە؟

سیستەمی زانکۆلاین سیستەمێکی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢یە لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەو بەشانەی لە زانکۆلایدا هەن بریتین لە ( کۆلێژە پزیشکیەکان – کۆلێژە ئەندازیاریەکان – کۆلێژەکانی زانست – یاسا – چەند بەشێکی تر.. ) لەم سیستەمە ٪٨٠ی ژمارەی کورسیەکان بۆ ئەو خوێنداکارانە دابین کراوە کە دانیشتووی ئەو پارێزگایەن کە زانکۆکەی لێیە ٪٢٠ەکەی تری بۆ پارێزگاکانی تری هەرێم دابین کراوە

سیستەمی کریدت چییە؟

لەم سیستەمەدا هەژمارکردنی کریدت بۆ وانە پەیوەندی دارەکانی هەر بەشێک پەیرەوە دەکرێت لەبری تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن، واتە کۆنمرەی کۆتایی قوتابی ٪٧٠ی لەسەر کۆنمرەی پۆلی دوانزە دەبێت و ٪٣٠ نمرەی لەسەر وانە پەیوەندیدارەکان دەبێت وە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان وانەی پەیوەندی داری جیاوازی هەیە، کەمترین کۆنمرەی پێشبرکێ بۆ وەرگرتن بە سیستەمی کریدت بریتی دەبێت لە ٪٦٥ بۆ کۆلێژ وە ٪٦٠ بۆ پەیمانگا

لە بەشی خوارەوەی بابەتەکان دەتوانن بزانن لە هەر بەشێکی زانکۆ و پەیمانگاکان نمرەکەتان دەبێت بە چەند

سیستەمی پاڕالێل چیە؟

سیستەمی پارالێل یەكێكە لەو سیستەمانەی كە چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەكات بۆ وەرگرتنی بەشێك لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە ، كە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو كۆلێژو بەشانە، كە جۆری یەكەمیان ئەو خوێنکارانەن بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت ، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندكارانەن كە نەیانتوانیوە نمرەیەكی شایستە بە حەزو خولیای ئەو كۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن كە ئارەزوویان لێیە

سیستەمی خوێندنی ئێواران چیە؟

لە سیستەمی خوێندنی ئێواراندا پێشکەشکردنی داخوازی خوێندکار بە رێگای زانکۆلاینەوە دەبێت و بە هەمان شێوەی پارالێل قوتابی پێویستە کرێی خوێندن بدات، بۆ زانکۆ نابێت لە ٦٥ کەمتر بێت وە بۆ پەیمانگا نابێت لە ٥٥ کەمتر بێت

بابەتەکان

دیاریکردنی نمرەکەت لە بەشەکانی کریدت

لە بەشی کریدتدا نمرەکەت دەگۆڕێت بەپێی وانە هاوپەیوەندیدارەکان، کلیک بکە بۆ ئەوەی نمرەکەت ببینی لە گشت بەشەکانی کریدت! وە خوێنەری زانیاری زیاتر بە لەسەر کریدت

ریزبەندی کردنی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی نمرەکەت

لەم بەشە نمرەی هەر پارێزگایەک بەجیا داندراوە و جیا کراوەتەوە لەنێوان ٥٠-٦٠ و ٦٠-٧٠ و ٧٠-٨٠ و ٨٠٩٠ و ٩٠-٩٨

کۆنمرەی ریزبەندی کراوی 2018-2019

لەم بەشە تەنها کۆنمرەی پارساڵ بە ریزبەندی کراوی داندراوە

چوون لە کۆلێژە نزمەکان
بۆ کۆلێژە بەرزەکان

قوتابی دەرچوو بە یەکەم لە ساڵی یەکەمی خوێندیدا لە کۆلێژ مافی ئەوەی هەیە بچێت بۆ بەشی هاوتای لە کۆلێژی بەرزتر

چوون لە پەیمانگاکان بۆ زانکۆ

قوتابی دەرچوو بە یەکەم لەسەر ئاستی پەیمانگاکان مافی ئەوەی هەیە بچێت بۆ بەشی هاوتای لە کۆلێژی بەرزتر

دیاریکردنی نمرەی پۆلی ١٢ بە هەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١

کۆکردنەوەی نمرەی پۆلی دوانزە لەگەل نمرەکانی پۆلی دە و یانزە تۆزێک ئاڵۆزی تێدایە بۆیە لێرە بە ئاسانی دەتوانیت نمرەکەت ببینیت 

کۆنمرەی پۆلی ١٢

هەژمارکردنی کۆنمرەکەت و هەژمار نەکردنی وانەی کوردی و عربی لەگەڵی دا

زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان

خشتەی گشت زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان

نمرەی بەشەکانی پارالێل

نمرەی گشت ئەو بەشانەی قوتابیان بە پارالێل وەرگرتووە

نمرەی بەشەکانی وەرزش - هونەر - زانستە ئیسلامیەکان

نمرەی وەرگیراو لە سیستەمی (راستەوخۆیی زانکۆیی) بۆ بەشەکانی وەرزش و هونەر و زانستە ئیسلامیەکان

نمرەی بەشەکانی خوێندنی ئێواران

نمرەی وەرگیراو لە بەشەکانی خوێندنی ئێواران

کۆنمرەی زانکۆکانی عێراق و کەرکوک بە تایبەتی

کۆنمرەی گشت زانکۆکانی عێراق 

ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان

ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و بۆ ماوەى سێ ساڵە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت

کۆلێژی پەرستاری

نمرەی کۆلێژی پەرستاری

Contact us

  • izankosprt@gmail.com
  • 07825980887
© Copyright IZanko 2019. All rights reserved.  designed and developed by Yaseen Abdullah