be who you needed when you were younger
زۆرێک لە ئێمە کە پۆلی دوانزە تەواو دەکەین کەس نییە دەستمان بگرێت و یارمەتی دەرمان بێت
هیوادارین ئەم وێبسایتە یارمەتی دەرێکی بچووکتان بێت، کلیک بکە بۆ بینینی نمرەکان
سیستەمەکان
سیستەمی زانکۆڵاین چییە؟
سیستەمی زانکۆلاین سیستەمێکی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢یە لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەو بەشانەی لە زانکۆلایدا هەن بریتین لە ( کۆلێژە پزیشکیەکان – کۆلێژە ئەندازیاریەکان – کۆلێژەکانی زانست – یاسا – چەند بەشێکی تر.. ) لەم سیستەمە ٪٨٠ی ژمارەی کورسیەکان بۆ ئەو خوێنداکارانە دابین کراوە کە دانیشتووی ئەو پارێزگایەن کە زانکۆکەی لێیە ٪٢٠ەکەی تری بۆ پارێزگاکانی تری هەرێم دابین کراوە
سیستەمی کریدت چییە؟
لەم سیستەمەدا هەژمارکردنی کریدت بۆ وانە پەیوەندی دارەکانی هەر بەشێک پەیرەوە دەکرێت لەبری تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن، واتە کۆنمرەی کۆتایی قوتابی ٪٧٠ی لەسەر کۆنمرەی پۆلی دوانزە دەبێت و ٪٣٠ نمرەی لەسەر وانە پەیوەندیدارەکان دەبێت وە هەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگاکان وانەی پەیوەندی داری جیاوازی هەیە، کەمترین کۆنمرەی پێشبرکێ بۆ وەرگرتن بە سیستەمی کریدت بریتی دەبێت لە ٪٦٥ بۆ کۆلێژ وە ٪٦٠ بۆ پەیمانگا
لە بەشی خوارەوەی بابەتەکان دەتوانن بزانن لە هەر بەشێکی زانکۆ و پەیمانگاکان نمرەکەتان دەبێت بە چەند
سیستەمی پاڕالێل چیە؟
سیستەمی پارالێل یەكێكە لەو سیستەمانەی كە چەند ساڵێكە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەكات بۆ وەرگرتنی بەشێك لە قوتابیانی قۆناغی یەكەم لە زانكۆ و پەیمانگاكان لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە ، كە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو كۆلێژو بەشانە، كە جۆری یەكەمیان ئەو خوێنکارانەن بەهۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت ، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندكارانەن كە نەیانتوانیوە نمرەیەكی شایستە بە حەزو خولیای ئەو كۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن كە ئارەزوویان لێیە
سیستەمی خوێندنی ئێواران چیە؟
لە سیستەمی خوێندنی ئێواراندا پێشکەشکردنی داخوازی خوێندکار بە رێگای زانکۆلاینەوە دەبێت و بە هەمان شێوەی پارالێل قوتابی پێویستە کرێی خوێندن بدات، بۆ زانکۆ نابێت لە ٦٥ کەمتر بێت وە بۆ پەیمانگا نابێت لە ٥٥ کەمتر بێت
بابەتەکان
ریزبەندی کردنی زانکۆ و پەیمانگاکان بەپێی نمرەکەت
لەم بەشە نمرەی هەر پارێزگایەک بەجیا داندراوە و جیا کراوەتەوە لەنێوان ٥٠-٦٠ و ٦٠-٧٠ و ٧٠-٨٠ و ٨٠٩٠ و ٩٠-٩٨
چوون لە کۆلێژە نزمەکان
بۆ کۆلێژە بەرزەکان
قوتابی دەرچوو بە یەکەم لە ساڵی یەکەمی خوێندیدا لە کۆلێژ مافی ئەوەی هەیە بچێت بۆ بەشی هاوتای لە کۆلێژی بەرزتر
چوون لە پەیمانگاکان بۆ زانکۆ
قوتابی دەرچوو بە یەکەم لەسەر ئاستی پەیمانگاکان مافی ئەوەی هەیە بچێت بۆ بەشی هاوتای لە کۆلێژی بەرزتر
دیاریکردنی نمرەی پۆلی ١٢ بە هەژمارکردنی نمرەی پۆلی ١٠ و ١١
کۆکردنەوەی نمرەی پۆلی دوانزە لەگەل نمرەکانی پۆلی دە و یانزە تۆزێک ئاڵۆزی تێدایە بۆیە لێرە بە ئاسانی دەتوانیت نمرەکەت ببینیت
زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان
خشتەی گشت زانکۆ و پەیمانگا ئەهلیەکانی هەرێمی کوردستان
نمرەی بەشەکانی وەرزش - هونەر - زانستە ئیسلامیەکان
نمرەی وەرگیراو لە سیستەمی (راستەوخۆیی زانکۆیی) بۆ بەشەکانی وەرزش و هونەر و زانستە ئیسلامیەکان
ریزبەندی زانکۆکانی کوردستان
ریزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و بۆ ماوەى سێ ساڵە ئەم پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت
Contact us
- izankosprt@gmail.com
- 07825980887